سەرکردەکانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی لوتكەی ترەمپ و پوتین نیگەرانن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەر لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕوویسا، سەرکردەکانی ئەوروپا لەسەر کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، "پێویستە راوێژ بە ئۆکراینا بکرێت سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان بەر لەوەی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/ئاب/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیتاڵیا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا و سەرۆکی فەرەنسا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین بەیاننامەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە تێیدا پێشوازییان لە کۆبوونەوە و هەوڵەکانی ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کرد.

ئەو سەرکردانە بەڵام لە بەیاننامەکەدا نیگەرانییەکانی خۆیان خستۆتەڕوو، كە "دەبێت سەرەتا ڕاوێژ بە ئۆکراینا بکرێت سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەی، كاتێك کۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت کە ئاگربەستی هەمیشەی بەدەست بهێنرێت یاخود کەمکردنەوەی هێرشەکان ئەنجام بدرێت، چونکە ئاشتی بەبێ ئۆکراینا سەرکەوتوو نابێت." 

سەرکردەکانی ئەوروپا دەشڵێن، بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا تاوەکو بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئۆکراینا بپارێزرێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیارە لە (15)ـی ئابی (2025)، لە ئەلاسکا کۆببنەوە، تاوتوێی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا و پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین