وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووبارە هەڕەشەی تیرۆرکردن لە خامنەیی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ جاری دووەم هەڕەشەی تیرۆرکردن لە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/ئاب/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لەدوای هێرشە مووشەکیەکانی ئیسرائیل هەرەشەی كوشتنی خامنەیی دەكات، ئەمە لەكاتێكدا، دوای هێراشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری، ئەمەریکا رایگەیاند ئێمە رێگربووین لەوەی ئیسرائیل خامنەیی تیرۆر نەکات.

یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ جاریکی دیکە هەڕەشەی تیرۆرکردن لە ڕێبەری ئێران دەکات و لەتۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لە پۆستێکدا دەڵێت، "پێشنیارم بۆ خامنەیی هەیە کاتێک لە پەناگەکان دێتە دەرەوە چاو هەڵبرێتە ئاسمان و بە وریاییەوە گوێی لە دەنگە دەنگەکان بگرێت."

لەدوای کۆتایی هاتنی پێکدادانەکانی ئێران و ئیسرائیل، کاتس رایگەیاند لەکاتی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران ویستمان هەبوو عەلی خامنەیی تیرۆر بکەین، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرکەوتوونەبووین لە دیاریکردنی شوێنەکەی نەمان توانی تیرۆری بکەین.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئیسرائیل لە (13)ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ هێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێکرد، لەئەنجامدا چەند بەرپرسی باڵای ئێران و زانای ئەتۆمی کوژران و (606) کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی پێنج هەزار کەسیش برینداربوون. هەروەها بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل (26) کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی هەزار و (272) کەس برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین