ئوسترالیا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (11/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی ئەلبانێز، سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا گوتی، "ئوستراڵیا لە هەشتەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت بۆ یارمەتیدانی فشارە نێودەوڵەتییەکان بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەت، ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان."
سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا دەشڵێت، "دانپێدانانەکە لەسەر بنەمای پابەندبوونی دەسەڵاتی فەڵەستین دەبێت بە بڕیارەکە، هاوکات چارەسەری کێشەی ئەم دوو دەوڵەتە باشترین هیوای مرۆڤایەتییە بۆ شکاندنی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتاییهێنان بە ناکۆکی، ئازار و برسێتی لە غەزە".
ئەلبانێز دووپاتی دەکاتەوە، لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە، "کە چارەسەری سیاسی پێویستە نەک چارەسەری سەربازی و پێویستە داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جێبەجێنەکردنی پابەندییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی لە غەزە چیتر پشتگوێ نەخرێت".
جێگەی ئاماژە پێدانە، پێشتریش چەندین وڵات بۆ نموونە فەڕەنسا بڕیاری هاوشێوەیان داوە، چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان فشاری زۆر دروست بکرێت بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment