دوای روخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد زمانی كوردی لە سووریا دەبووژێتەوە کولتوور

نوچەنێت

دوای روخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد نووسەرانی كورد لە سووریا دەستیان بە بڵاوكردنەوەی كتێب بە زمانی كوردی كردووە، هێمن ساڵح نووسەر و قوتابی زانكۆ ئاماژە بەوە دەكات، لەسەردەمی رژێمی ئەسەد لەبەر پیاوانی دەزگا ئەمنییەكانی كتێبەكانی دەشاردەوە.

هێمن لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، نووسینی كوردی هەڕەشەی لەبیرچوونەوەی لەسەر بوو، نەك تەنیا فێربوون بە زمانی خۆمان قەدەغەبێت، بەڵكوو خەوبینین بە كوردیش قەدەغە بوو، ئەوەش دۆخێكی تایبەت نەبوو، بەڵكوو رەنگدانەوەی لەسەر كۆی گشتی هەبوو، شاردنەوەی كلتووری مێژووێكی درێژیی هەبوو، تێكەڵ بە چركەساتی ئازایەتی و تەحدا هەبوو، تا گەیشتن بە هەوڵی بووژانەوەیەكی كلتووری، كە ئێستا لە بەر ئەنجامی گەردەلوولە سەربازیی و سیاسییەكان گەیشتۆتە ناوەڕاستی رێگە.

ئەو نووسەرە لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، من لە منداڵییەوە پرسیارم لەخۆم دەكرد بۆچی ناتوانم بە زمانی دایك بنووسم؟ ئەو هەموو دوژمنایەتی و رقەی حزبی بەعس لە زمانی كوردی لە قوتابخانە و ماڵەوە لە پای چی؟

وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر ئەو هەڵمەتانەی حزبی بەعس هێمن دەبێتە ئەندام لە پارتێكی قەدەغەكراوی كوردی، بەڵام بەو مەرجە دەچێتە ئەو پارتە فێری خوێندننەوە و نووسینی بە كوردی بكەن، دواتر هێمن دەڵێت، دیوانی شیعری كوردیم دەستكەوت، پاشان بەنهێنی دەوروبەرەكەم  فێری زمانی كوردی دەكرد.

هێمن دەشڵێت، ئەلفێی كوردیمان بەدەست دەنووسیەوە، چونكە دەسەڵات چاپكردنی هەرشتێك بە كوردی بێت لێ قەدەغە كردبووین، پاشان دابەشی سەر قوتابیان و فێرخوازمانی زمانی كوردیمان دەكرد.

كونی رەش، مێژوونووس و رۆمان نووس لە كتێبی ("الحياة الثقافية باللغة الكردية في الجزيرة ومسيرتي الأدبية) باس لە سیاسەتی نكۆڵیكردن و بەراوێزخستنی كلتووری دەسەڵاتی ئەسەد دژ بە كورد دەكات، پاشان دەڵێت، زمانی كوردی قەدەغە كردبوو، رێگەی نەدەدا ناوی شوێنە بازرگانییەكان و منداڵانی تازە لەدایك بوو بە كوردی تۆمار بكرێت، ناچاری دەكردن، ناوەكان بە عەرەبی بێت، ئامانجی ئەو سیاسەتەی لەناوبردنی كلتووری كوردی بوو.

سەرچاوە: ماڵپەڕی جەزیرە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین