ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی لە پاریس كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕایگەیاند، پلانی سەرەتایی لە پاریس دادەنرێت بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی فەڕەنسا و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

ڕۆژی چوارشەممە (13/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکانی فەڕەنسا بەردەوامە بۆ کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەڵام هێشتا وادەی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

کۆتایی مانگی ڕابردوو سەرچاوە جیاوازەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کۆبوونەوەیەکی پلان بۆ کۆبوونەوەیەک داندراوە لە پاریس لە نێوان نوێنەرانی حکومەتی سووریا و نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات. 

پێشتر باس لەوە دەکرا کە بڕیاربوو لە ژێر چاودێری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و بە بەشداری تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا و بەرپرسانی فەڕەنسا بەڕێوەبچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین