عەدنان جومەیلی چۆن مامەڵەی لەگەڵ پارەی نەوتی عێراق كردووە؟!
نوچە نێت: تایبەت
ئا: ژیوار سلێمان سەلكە
لە بەرواری (2026-5-30) لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنیەکانی عێراقدا عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق له ناوچەی ئیسحاکی سەر به پارێزگای سه ڵاحەدین دەستگیرکرا، دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی پێشووی عێراق ئاشکرا کردنی دۆسییەکی گەورەی گەندەڵییە لە کەرتی نەوتی عێراقدا کە چەندین ساڵە ئەنجام دەدرێت و هاوڵاتی سڤیل باجەکەی ئەدەن بەدروستکردنی قەیران و کورتهێنانی بودجە لە دەوڵەتدا.
عەدنان جومەیلی لە سەردەمی محەمەد شیاع سوودانی بریکاری وەزیری نەوت بوو بۆ کاروباری پاڵاوتەکان لە عێراق، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسی پاڵاوگەی بێجی بوو کە یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەکانی پاڵاوتنی سووتەمەنی عێراق، لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی نەوت، ئەلجومەیلی سەرپەرشتی پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی کردووە. لە سەرەتای ساڵی (2026)، بە ڕاستەوخۆ ڕایگەیاند کە لە چەندین پاڵاوگەی عێراق گەیشتوونەتە توانای کارکردنی تەواو و تیشکی خستە سەر ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان زیادکردنی توانای خۆبژێوی عێراقە لە بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتوەکاندا.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ڕۆژی (2026-5-3) عەدنان جومەیلی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور دوورخرایەوە، لە (2026-5-30) بە تۆمەتی گەندەڵی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە دەستگیرکرا، دادگای تاوانەکانی گەندەڵی ڕۆژی (2026-6-2) ئاماژەی بەوەدا، دوای دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی و گروپەکەی لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە موڵک و سامان، چەکێکی زۆری بریکاری پێشووی وەزیر و گرووپەکەیدا گیراوە.
دادوەری تایبەت بە دۆسیەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، تاوەکو ئێستا (40) ڤێلا و بڕی (10) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و (3) ملیار دیناری عێراقی و کیلۆیەک و نیو زێڕ دەستی بەسەردا گیراوە، لەبارەی بوونی چەکەکانەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، لە ماڵی تۆمەتبار و گرووپەکەیدا بڕێکی زۆر چەکی سووک و مامناوەند دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ناسینەوەی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پەیوەندییان بەو تاوانە گوماناوییە هەیە.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆسیەکە ئەوەی خستەڕوو، عەدنان جومەیلی هەوڵی ئەوەی داوە لە رێگەی بەرتیلەوە بتوانێت کەیسەکە دابخات بە نێوەندێگیری کەسێک، پێشنیازی پێدانی (200) ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم هەوڵە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گەندەڵی لە کەرتی نەوتی عێراقدا کراوە.
دەستگیرکردنی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای سەروەری بۆ دەستپاکی و چاودێری و وەرگرتنەوەی پارە گشتیەکانی حکومەتەکەی زەیدی، کە دەزگایەکی پلە باڵایە بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکانی حکومەت و بەفیرۆدانی دارایی وڵات، ئەرکی ئەنجومەنەکە چاودێریکردنی وەزارەتەکان و دەزگا ناوەزارییەکان و پارێزگاکانە لەسەر پرسەکانی "کاریگەری بەرچاوی گشتی"، بە ئامانجی وەستاندنی بەفیڕۆدان و وەرگرتنەوەی پارەی دەوڵەت.
جێگەی باسە ئەم دۆسییە دووەمین دۆسیەی گەندەڵی و دزییە دوای دۆسیەی "دزی سەدە" لە عێراقدا، کە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی و بە تاڵانبردنی سامانی گشتییە لە مێژووی عێراقدا، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 ئاشکرا بوو، کە نزیکەی (3.7) تریلۆن دیناری عێراقی لە سپاردە و باجی کۆمپانیاکان لە بانکی ڕافیدەین لە ڕێگەی پێکهێنانی تۆڕێکی ئاڵۆز لە کۆمپانیای وەهمی و بەکارهێنانی چەکی بانکیی ساختەبە بەشداری بەرپرسانی باڵاو فەرمانبەران پارەکە ڕاکێشرابوو.
سەرچاوەکان:
New refineries in Iraq start full-capacity operations - Iraqi News
Former Iraqi Deputy Oil Minister’s Assets Seized in Major Corruption Investigation
Court seizes 40 properties, $12m cash in deputy oil minister corruption case
Iraqi deputy oil minister arrested on suspicion of corruption | The National
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment