بەرپرسێکی کۆشکی سپی: تاران ڕازی بووە بەوەی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە بگوازرێتەوە دەرەوەی ئێران
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (13/6/2026) تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو، باڵاترین جەنەراڵی ئەمریکا بەپەلە خۆی گەیاندە بارەگای فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکۆم) لە فلۆریدا بۆ ئەوەی گوێبیستی پلانەکانی سوپای ئەمەریکا بێت بۆ ناردنی هێزی زەوینی بۆ نێو ئێران، تاوەکو بە زەبری هێز دەست بەسەر یۆرانیۆمی بەرز پیتێنراوی وڵاتەکەدا بگرن، بێگومان کۆبوونەوەکە هێندە هەستیار و گرنگ بوو کە جەنەراڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی سوپاسالارەکانی ئەمریکا ناچار بوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە برۆکسل جێبهێڵێت و بەپەلە بگەڕێتەوە ناوچەی تامپا لە فلۆریدا، بۆیە ئەو گرنگیپێدانەی جەنەڕاڵ دان بە کۆبوونەوەکە، دەریدەخات کە ئیدارەی ترەمپ چەندە نزیک بووە لەوەی گڵۆپی سەوز بۆ سەرکێشییەکی لەو شێوە بکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکە، دان کەین دەچێتە لای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەو بژاردانە ئاگاداری دەکاتەوە کە لەبەردەستیاندان و هۆشداریش دەدات کە ئەگەر ئەم ئۆپەراسیۆنە بکرێ، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە، ئێران بە زەبرەوە تۆڵە دەکاتەوە و لە ئەنجامدا جەنگ درێژە دەکێشێت و ئابووریی جیهان هێندەی دیکە پەرێشانتر دەبێت، بۆیە دۆناڵد ترەمپ بڕیار دەدات پلانەکە بووەستێنێت چونکە پێی وابووە ئەگەر دەست بۆ ئەم هێڵە سوورەی ئێران ببەن ڕەنگە ژمارەیەکی زۆری سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە بکوژرێن. گفتوگۆی پشت پەردەی پێنتاگۆن و کۆشکی سپی لەبارەی ناردنی سەرباز بۆ نێو ئێران دەریدەخات کە ئەمریکا چەندە نزیک بووە لەوەی جەنگەکە بە شێوەیەکی گەورە فراوان بکات، بۆیە یەکێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، کە مەترسییەکان زۆر زۆرن، هەربۆیەش سەیر نییە کە سەرۆکی ئەمەریکا دژی پێدانی گڵۆپی سەوز بووە.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپیش دەڵێت، تاران بە چەند مەرجێک ڕازی بووە و بڕیارە ڕێککەتنیان لەبارەوە بکرێت، مەرجەکانیش بریتین لە: یۆرانیۆمی پیتێنراو ناکارا دەکرێ و دەگوازرێتەوە دەرەوەی ئێران، بەرنامەی ئەتۆمی هەڵدەوەشێندرێتەوە، تەنگەی هورمز دەکرێتەوە، ئێران پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە دەوەستێنێت. هەرچەندە بەر لە بڕیارەکەی ترەمپ تاران بە شاراوەیی خەریکی داڕشتنی پلانێک بووە بۆ بەکارهێنانی بژاردەیەکی ئەتۆمیی ئابووری و ویستوویەتی، لە ڕێگەی حووسییەکانی یەمەنەوە گەرووی بابولمەندەب دابخات، لە کاتێکدا ئەو گەرووە رێڕەوێکی ئاویی گرنگە بۆ بازرگانیی جیهانی و ئێستا کە چەندین مانگە گەرووی هورمز داخراوە، بابولمەندەب بووەتە شادەمارێکی کەشتیوانی بۆ گواستنەوەی بازرگانی لە دەریای سوورەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment