پارتی فەرمانڕەوای ئەرمینیا سەركەوت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەرمینیا، پارتی "پەیمانی مەدەنی"ی سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئەو وڵاتە، لە كۆی (105) كورسی (61) كورسی بەدەست هێناوە، بەوەش بوو بە براوەی یەكەمی ئەم هەڵبژاردنە، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش بە گەرمی پێشوازیی لەو سەركەوتنە دەكات.

ئێوارەی (2026/6/8) ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەرمینیا بڵاوكرایەوە، بەگوێرەی ئەو ئەنجامانە، پارتی فەرمانڕەوا بە سەرۆكایەتی نیكۆل پاشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئێستای ئەو وڵاتە لە كۆی (105) كورسی (61) كورسی بەدەست هێناوە، كە ئەوەش دەكاتە زۆرینەی رەهای كورسییەكانی پەرلەمان، لە بەرانبەردا، هاوپەیمانی "ئەرمینیای بەهێز" (28) كورسی، هاوپەیمانی ئەرمینیا (11) كورسی، پارتی (گەشەی ئەرمینیا) پێنج كورسی، لەسەر ئاستی گشتی، رێژەی پارتەكەی بانیشیان لە (49.81%) هاوپەیمانی ئەرمینیا (23.29%) پارتەكانی دیكەش (9.94%) و (4 %). 

سەبارەت بە رێژەی بەشداریش بەگوێرەی دەزگا راگەیاندنەكانی ئەرمینیا رێژەی بەشداریی لە (58.97%) بوو، كە دەكاتە یەك ملیۆن و (476) هەزار و (597) بەشدارییان لە دەنگدان كردووە. 

دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەرایەكان، وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا خۆشحاڵی خۆی لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەرمینیا بە ئارامی دەربڕیووە و هیواخوازە ئەرمینیا لە قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان، هەنگاوەكانی بەرەو ئاشتی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لە ناوچەكە دەست پێبكات، لە راگەیێندراوەكە جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەنقەرە وەك پێشوو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ئەو ناوچەیە، لە بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیریی بەشدار دەبێت.

بەگوتەی چاودێڕانی سیاسی ئەو هەڵبژاردنە لە بەرژەوەندی لایەنگرانی رووسیا نییە لەو وڵاتە، بەهۆی ئەوەی پارتی فەرەمانڕەوا ئاراستەی پەیوەندییەكانی بەرەو رۆژئاوا، لە رابردووش هەنگاوی زۆری ناوە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان باكۆ و ئەنقەرە.

سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەكانیش لەگەڵ توركیا لە نوێترین لێدواندا، ئارارات میرزویان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا رایگەیاند، گەشبینم لە ماوەیەكی نزیكدا پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا ئاسایی ببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا گوتیشی، گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و پەیوەندی بازرگانی راستەوخۆیی نێوانمان دەستی پێكردۆتەوە، لە هەمانكاتدا كۆبوونەوەی گرووپی كار بۆ كردنەوەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان گیومری ــ قارس لە كۆبوونەوەدان.

لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەرمینیا، هاكان فيدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بە ئاشكرا رایگەیاند، پاشینیان گونجاوترین هاوبەشە بۆ گفتوگۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین