ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێران هەڵدەگرێت و گەرووی هورمز دەکرێتەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (2026-6-14) بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز)ـی ڕاگەیاند، ڕەشنووسی کۆتایی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەمریکا و تاراندا، کە لەگەڵ رێککەوتنی کۆتایی دەبێت لە ماوەی (60) ڕۆژدا، چارەسەرکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ لە خۆدەگرێت، كە بریتییە لە چارەسەرکردنی چەکی ئەتۆم و دووبارە کردنەوەی گەروومی هورمز و هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا دەبێت لەسەر نەوتی ئێران.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕیاگەیاندووە رەشنووسەکە چەند دۆسییەك لەخۆدەگرێت، لەوانە گەرووی هورمز. دوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ دوای واژۆکردنی یاداشتەکە دەست پێدەکات و لە ماوەی (30) ڕۆژدا تەواو دەبێت، لە بەرامبەردا ئێران دەستبەجێ گەرووی هورمز بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکاتەوە.
هاوكات ئەمریکا ڕەزامەندە لەسەر ئازادکردنی (25) ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران، هەروەها واشنتن ڕازیی بووە لە دەستبەردابوونی گەمارۆکانی سەر نەوتی ئێران و ڕێگە دەدات تاران نەوت بفرۆشێت و داهاتەکەشی وەربگرێتەوە، هەروەها دوابەدوای رێککەوتنی کۆتایی گشت سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی خشتەی رێککەوتن هەڵدەگیرێت و ئەمریکا هێچ سزایەکی نوێ بەسەر ئێراندا ناسەپێنێت تا کۆتایی رێککەوتن.
سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی تاران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دۆخی نە بەرهەمهێنان نە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، تا ڕێککەوتنی کۆتایی، ئێران دۆخی ئێستای بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەپارێزێت و خۆی لە پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم و فراوانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەپارێزێت، لە بەرامبەردا ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ڕێگە بە ئێران بدات کە کۆگاکانی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لەسەر خاکی ئێران شل بکاتەوە بەپێی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی داهاتوو، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ماوەی (60) ڕۆژدا لە دوای یاداشتنامەکەوە دانوستانیان لەسەر دەکرێت و لە ڕێککەوتنێکی کۆتاییدا قسەیان لەسەر دەکرێت.
لە (2026-2-28) جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێکرد، ماوەی چەندین جار ئاگربەست ڕاگەیاندرا و پێشێلی ئاگربەست کرا لەلایەن لایەکانی بەشداربووی جەنگ، هاوکات پاکستان وەک نێوەندگیرێت ڕۆڵێکی کاریگەری گێرا لە نزیکردنەوەی لایەکان بۆ گەرانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ، دویا زیاتر لە سێ مانی دۆخی جەنگ لە ناوچەکە و جیهاندا ئەمجارەیان ڕێککەوتنێکی (14) خاڵی لەلایەن ئێرانەوە پێشکەشی ئەمریکا کرا و وا پێشبینی دەکرێت بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی (60) ڕۆژدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment