ترەمپ: ئێران بڕیارى هەڵپەساردنى گفتوگۆکانى بە ئێمە رانەگەیاندووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، تاران بڕیارى هەڵپەساردنى گفتوگۆکانى بە واشنتن رانەگیاندووە، راگرتنیش واى دەستپێکردنەوەى جەنگ نییە، بەڵکوو تەنیا گەمارۆى سەر گەرووى هورمز دەهێڵینەوە، دەشڵێت ئێران چەندى کات پێویستە ئێمە دەتوانین چاوەڕێیان بکەین.

ئەمرۆ دووشەممە (2026/6/1) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بە تۆڕى هەواڵى، "ئێن بى سى" راگەیاندووە، بڕیارى راگرتنى گفتوگۆمانم لە لایەن ئێرانەوە پێنگەیشتووە، گونجاوە ئێران بڵێت، ئاڵوگۆڕى پەیاممان راگرتووە، چونکە ئێرانییەکان لە دانوستاندن باشترن، تاوەکوو جەنگ، بەڵام راگرتنى پەیامەکانیان بە ئێمە رانگەیاندووە.

ترەمپ جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، ئەو کارەى ئێران واتاى ئەوە نییە، دەست بە مووشەکبارانکردنى هەموو شوێنیکى ئێران بکەین، بەڵام گەمارۆکانمان لەسەر ئەو وڵاتە هەر دەمێنێتەوە.

سەبارەت بەو بڕیارەى ئێرانیش دەڵێت، ئەگەر ئێران گفتوگۆکانیشى هەڵپەساردبێت، ئەوە لاى من کێشە نییە، ئێمە زیاتر لەوەى پێویست بوو قسەمان کردووە، پێموایە پابەندبوون بە بێدەنگى کارێکى زۆرباشە، ئەوەش بۆ ماوەیەکى درێژ بەردەوام دەبێت، گەمارۆکە تۆکمەیە، ئێران چەندى کات پێویست بێت دەتوانم چاوەڕوان بکەم، چونکە ئێران سامانێکى زۆر لەدەست دەدات.

پێشتر ئاژانسى هەواڵى تەسنیم بڵاوى کردەوە، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تیمى دانوستاندکارى ئێران ئاڵوگۆڕى پەیامەکانى لە رێگەى نێوەنگیرەکان راگرتووە. 

ئاژانسەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئێران و بەرەى مقاوەمە دەیانەوێت سزاى ئیرائیل و هاوپەیمانەکانى بدەن و گەرووى هورمز بە تەواوى داخبەن و هاتوچۆى کەشتیەکانیش لە گەرووى باب مەندەب رابگرن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین