بەغدا و ئەنقەرە ڕێككەوتنی نوێ لەبواری وزە واژۆ دەكەن
ڕۆژی یەکشەممە (2026-6-7) سەلیم فەرهود روکابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تیمێک لە وەزارەتی نەوت بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی رێککەوتنامەیەک لەگەڵ وڵاتی تورکیا پێکهێنراوە بۆ مەبەستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ تورکیا، هەروەها کارکردن لەسەر رێککەوتننامەکە بەردەوامە.
سەبارەت بە بەرێوەچوونی كۆبوونەوەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە، پەیوەست بە پرسی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ تورکیا، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت ئەوەی ئاشکرا کرد، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕەشنووسێکی هاوبەش و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ، تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لە نێوان هەردوو لایەنی عێراق و تورکی بەرێوەچووە و بڕیاریشە کۆبوونەوەکان بەردەوام بن، بەر لە تەوابوونی وادەی کۆتایهاتنی گرێبەستی نێوان عێراق و تورکیا لە (2026-7-27) هەردوولا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
جێگەی باسە لە ڕۆژی (2025-7-21) بە بڕیارێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، میدیا تورکیەکان بڵاویانکردەوە گرێبەستی هەناردەکردنی نەوت کە لە نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی (1973) واژۆکرا و لە ساڵی (1975) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەگەڵ تەواوی یاداشتەکانی لە ڕۆژی (2027-7-27) کۆتایی پێدێت و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە نەدرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment