دەم پارتی: هەفتەی داهاتوو لە کۆمسیۆنی پەرلەمان گوێ لە قوربانیانی شەڕی پەکەکە دەگرین تورکیە

نوچە نێت

پارتی یەکسانی ودیموکراسی گەلان دەم پارتی لەدوای سێیەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ پرۆسەی چارەسەری ئاشتی رایگەیاند، "پێویستە بۆ چارەسەری پرسی کورد بە رێگەی دیموکراسی و ئاشتیانە هەنگاوی بنیاتنەرانە بنرێت بۆ بناغەیەکی گشتگیرتر لە پرۆسەکە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ئاب/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاویکردەوە، دوێنێ کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بەرێوەچوو، دەم پارتی ڕاگەیێندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمان پێشوازی لە شارەزایان و قوربانیانی شەڕی پەکەکە دەکەین و گوێ لە رەخنەو بۆ چوونەکانیان دەگرین سەبارەت بە پرۆسەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی.

ئەندامانی کۆمسیۆنی دەم پارتی پێکهاتووە لە، گولستان لییچ کۆچیگیت، مێرال دانش بێشتاش، ساروهان ئۆلوچ لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، " پێویستە بۆ چارەسەری پرسی کورد بە رێگەی دیموکراسی و ئاشتیانە هەنگاوی بنیاتنەرانە بنرێت بۆ بناغەیەکی گشتگیرتر لە پرۆسەکە. پێویستە ئەندامانی کۆمسیۆن خۆیان لە کردەوەی هەستیار و تێکدارانە بە دووربگرن بۆ ئەوەی زیان بە پرۆسەکە نەگەیێنن ئەوان بەرپرسیارێتی گرینگیان لە ئەستۆیە."

سەبارەت بە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو دەم پارتی لە راگەیێندراوەکەیاندا دەڵێن، "پێویستە کۆمسیۆن کارەکانی خۆی لەسەر رێسا یاساییەکان ئەنجام بدات، پێویستە گوێ لە ئەندامان بگیرێت یاساکانیش بەئامانجی دیموکراسی و سوود گەیاندن بە پرۆسەکە لەسەر گفتگۆی گشتگیرتر جێبەجێ بکرێ. چونکە تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراسی."

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەردەوامی بە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە کۆمسیۆنێکی لە پەرلەمان پێکهێناوە بە بەشداری (51) ئەندامی پارتە جیاوازەکانی تورکیا و تاوەکو کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین