وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتین کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ئاب/2025) وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەناردەكردنی نەوتی موردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێككەوتین و دەشڵێت، "لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕێككەوتنەكە "بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت."

 

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون. 

کۆبوونەوەکان لە ١٧ مانگی ٧ دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە ١١ی مانگی ٨ رێکەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە ، کە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

هەروەها بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین