ژمارەی قوربانیان بەهۆی جەنگەوە لە غەززە (60) هەزار كەسی تێپەڕاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوان لە غەزە (61,700) هاووڵاتی تێپەڕاندووە. تەنیا لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا، (8) هاووڵاتی دیکە بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی چوارشەممە (13/ئاب/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە مانگی ئۆکتۆبەری (2023)وە نزیکەی (61) هەزار و (722) فەڵەستینی لە کەرتی غەزە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات مردن بەهۆی برسێتییەوە گەیشتووەتە (235) هاووڵاتی کە (106) یان منداڵن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، تەنیا لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا (123) تەرم  گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان، هەروەها (437) هاووڵاتیش برینداربوون، بەمەش کۆی گشتی بریندارەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە گەیشتووەتە (154) هەزار و (525) هاووڵاتی.

بەیاننامەکە دووپاتی دەکاتەوە، "بەهۆی خراپی شوێنەکان و نەتوانی گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری، هێشتا زۆرێک لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکان گیریان خواردووە".

وەزارەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا (21) فەڵەستینی لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی یارمەتیی مرۆیی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و (185) هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، کۆی گشتی گیان لەدەستدانی فەڵەستینییەکان لە کاتی داوای یارمەتیدا گەیشتە هەزار و (859) هاووڵاتی، بە جۆرێک تەنیا لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (13) هەزار و (594) هاووڵاتی دیکە برینداربوون.

جێگەی ئاماژە پێدانە، سوپای ئیسرائیل لە (18)ی ئادارەوە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردووەتە و لەو کاتەوە تا ئێستا (10) هەزار و (201) هاووڵاتی گیانان لەدەستداوە و (42) هەزار و (484) هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین