پیاوێک هاوژینەکەی دەکوژێت و کچەکەی برینداردەکات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک تەقە لە ماڵی خەزوری دەکات، هاوژینەکەی دەکوژێت و کچێکی خۆیی و خەسوشی بریندار دەکات.

ڕۆژی پێنج شەممە (14/ئاب/2025) لە قەزای دوکان پیاوێک تەقە لە ماڵی خەزوری دەکات، هاوژینەکەی دەکوژێت، کچێکی خۆی کە منداڵە و خەسوی برینداردەکات، دواتر گولەیەک لە خۆشی دەدات.

بە پێی زانیارییەکان، لە کاتی ڕووداوەکەدا خزمێکی ماڵی خەسوی بە ناوی(ا.ت) لێبووە ئەویش کوژراوە. تەقەکەرەکە بە برینداری دەست بەسەرکراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بە پێی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕووداوەکە بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی  بۆکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین