دوایین ئامادەكارییەكانی كۆبوونەوەی لووتکەی پوتین و ترەمپ لە ئالاسکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمەریکا تەواو بوون، هاوكات یاریدەدەری سەرۆکایەتیی رووسیا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە بڕیارە سبەی (15)ی ئاب لە بنکەی هاوبەشی ئێلمێندۆرف – ڕیچاردسۆن لە ئانکۆراجی ئالاسکا بەڕێوە بچێ

ڕۆژی پێنجشەممە (14/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکایەتیی روووسیا دووپاتی کردەوە، ئەجێندای کارەکان و لۆجستیکییەکان دوای (5) رۆژ تەواو کراون و پرۆسەکە بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان.

ئوشاکۆڤ دەشڵێت، هەموو شتێک بە شێوەیەکی چڕ ئەنجام دەدرێت، کاری چالاک لەسەر پێکهاتەی سیاسی کۆبوونەوەکە دەکرێت. کۆبوونەوەکە کاتژمێر (11:30) خولەکی بەیانی بە کاتی ئالاسکا دەست پێدەکات لە نێوان بلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت و تەنها وەرگێڕەکان بەشداری دەکەن. 

وەفدی رووسیا پێکهاتووە لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوە، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆک بۆ سیاسەتی دەرەوە، ئاندری بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگری، ئانتۆن سیلوانۆڤ، وەزیری دارایی و کیریل دیمیتریڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆک بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری ئابووری. لە بەرامبەردا، شاندی ئەمەریکا لە پێنج بەرپرسی باڵا پێکدێت کە واشنتۆن دواتر ناوەکانیان ڕادەگەیێنێت.

هەرچەندە تاوەکو ئامادەکاری ئەم هەواڵە هیچ کارنامەیەکی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ بکرێن وەک پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، قەیرانی ناوچەیی، نێودەوڵەتی و هاوکاری ئابووری. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین