لە مێژووی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا پوتین لەگەڵ پێنج سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووتەوە وەرگێڕان

نوچە نێت

کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و ڕووسیا ئەمڕۆ لە بنکەی هاوبەشی ئێلمێندۆرف ڕیچاردسۆن لە ئانکۆراجی ئالاسکا بەرێوەدەچێت. بەڵام ئەگەر سەیری مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکەین تاوەکو ئێستا ڤلادیمێر پوتین لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ پێنج سەرۆکە جیاوازەکانی ئەمەریکا کۆبۆتەوە.

لە ساڵانی رابردوو پەیوەندییەکانی ئەرمەریکا و ڕووسیا بەهۆی زنجیرەیەک کێشە و ناکۆکی لەنێوان هەردوو وڵات تارادەیەک ئاڵۆز بووە، ئەمڕۆ (15-8-2025) چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیایە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.

ئەگەر بێین سەیری مێژووی کۆبوونەوەکانی پۆتین بکەین لەگەڵ سەرۆکە جیاوازەکانی ئەمەریکا تاوەکو ئێستا پوتین لەگەڵ پێنج سەرۆکی ئەمەریکا کۆبۆتەوە.

لە (4)ـی حوزەیرانی (2000)، لە مۆسکۆ پوتین پێشوازی لە بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەمەریکا کرد. کۆبوونەوەکەیان تارادەیەک دۆستانە و پەیوەندییەکان بەرەو ئاساییبوونەوە چوو. دووبارەی پۆتین و بیل کلینتۆن لە (7)ـی ئەیلووم لە (2000)، لە نیۆرک کۆبوونەوە. لەدوای ئەو دوو کۆبوونەوە بۆ جارێکی دیکە لە (15)ـی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی و کۆریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (2001)، پوتین و جۆرج بوش سەرۆکی ئەمەریکا لە دوای کۆبوونەوەی لوتکە لە قەڵای بردۆ لە دەرەوەی شاری لیوبلیانا لە سلۆڤینیا کۆبوونەوە، هەروەها لەوکاتەی بوش کە بۆ دوو خولی سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەمەریکا بوو (28) جار لەگەڵ پوتین کۆبووەوە.

باراک ئۆباما لە ساڵی (2009)  وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا هەڵبژێردرا. لەهەمان ساڵ (7)ـی تەمووز لە دەرەوەی مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی سەرۆکایەتی ئۆباما بۆ سێ جاری دیکە بەیەکەوە کۆبوونەوە.

لەدوای شکستی ئۆباما و سەرکەرتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی. لە (7)ـی حوزەیران (2017)، ترەمپ لە لوتکەی گروپی (20) لە شاری هامبۆرکی ئەڵمانیا لەگەڵ پوتین کۆبووەوە. هەروەها لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی ترەمپ بۆ دووجاری دیکە کۆبوونەوە.

لە (16)ـی حوزەیرانی (2021)، لە سویسرا یەکەم کۆبوونەوەی پوتین و جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەوکاتی ئەمەریکا بەرێوەچوو. لەهەمان ساڵ بەشێوەی ڤیدیۆ کۆبوونەوەیەکی دیکەیان سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا ئەنجامدا.

سەرچاوە: ئاژانسی (T24)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین