سوودانی بۆ پارتی: ڕۆڵێكی گرنگتان هەبووە له دامەزراندنی عێراقێکی نوێی دیموکراتی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، پارتی ئەو حیزبەیە "کە ڕۆڵی گرنگی هەبووە شانبەشانی هێز و حیزبه نیشتیمانییەکانی دیکه له دژایەتیکردنی دیکتاتۆرییەت و هاوکاریدان لە دامەزراندنی عێراقێکی نوێی دیموکراتی".

ڕۆژی شەممە (16/ئاب/2025) نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی (79) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دەڵێت، پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت، "حیزبەکە هەوڵ و ڕۆڵی گرنگی هەبووە شانبەشانی هێز و حیزبە نیشتیمانییەکانی دیکه له دژایەتیکردنی دیکتاتۆرییەت و هاوکاریدان له دامەزراندنی عێراقێکی نوێی دیموکراتی".

هاوکات سوودانی جەختی لەسەر گرنگی هەوڵە بەردەوامەکان دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "هەوڵە بەردەوامەکان گرنگ و پێویستن بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان بەدەستهاتوون".

جێگەی ئاماژەپێدانە لە (16)ی ئابی (1946) پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕابەڕ و سەرکردەی کورد سەرۆک مەلا مستەفای بارزانی دامەزرا و تاوەکو ئێستا پارتەکە حیزبی یەکەمە لە کوردستان و بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشانە بەردەوامەکانی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین