كۆبوونەوەی لوتكەی ئالاسكا كۆتایی بە جەنگی ڕووسیا و ئۆكراینا دەهێنێت؟
نوچە نێت
ئا: سنوور یاسین
سەرۆكی ئۆكراینا گەشبینە بە كۆبوونەوەی لوتكەی ترەمپ و پوتین، هاوكات سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئۆکراینا رۆژی دووشەممە سەردانی واشنتۆن دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کۆتایی هێنان بە جەنگ.
ڕۆژی شەممە (16/ئاب/2025) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێم) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و جەختیان لە، "خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە ئالاسکا کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە ڕێککەوتنی ئاشتی و گشتگیر کردووە بۆ چارەسەرکردنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا".
دوای گفتوگۆکانی نێوان پوتین و ترەمپ، زیلینسکی ڕایگەیاند، "گفتوگۆیەکی درێژ و واتاداریان کردووە ئۆکراینا پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردن بۆ گەیشتن بە ئاشتی. سەرۆکی ئەمەریکا وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا و خاڵە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانیان خستەڕوو. ئۆکراینا بە گرنگەوە لە هێزی ئەمەریکا دەڕوانێت سەبارەت بە کاریگەرییەکان لەسەر پەرەسەندنی بارودۆخەکە".
سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، ئێمە پشتگیری لە پێشنیارەکەی سەرۆک ترەمپ دەکەین بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئۆکراینا، ئەمەریکا و رووسیا و ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەمان جەخت لەوە دەکاتەوە، "دەتواندرێت لەسەر ئاستی سەرکردەکان کێشە گرنگەکان چارەسەر بکرێت و شێوازێکی سێ قۆڵیی بۆ ئەم پرسە زۆر گونجاوە".
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە واشنتۆنی پایتەخت لەگەڵ زیلینسکی کۆدەبمەوە بۆ تاوتوێکردنی هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و جەنگ، هەروەها زۆر گرنگە کە ئەوروپییەکان لە هەموو قۆناغەکاندا بەشدار بن بۆ دەستەبەرکردنی گەرەنتی ئاسایشی پشتپێبەستراو شانبەشانی ئەمەریکا.
ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕێکخستنی هەڵوێستەکانمان لەگەڵ هەموو هاوبەشەکان. من سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەوانەی یارمەتی دەربوون و ئامانجیان ئاشتییە.
لە لایەکی ترەوە، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتی، ترەمپ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین، پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ زیلینسکی ئەنجامداوە و لەگەڵ سەرکردەکانی ناتۆش پەیوەندیی کردووە.
دوای کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی رووسیا بەرپرسانی باڵای ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکەی ترەمپ دەکەین، هەریەک لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و سەرۆکی فەڕەنسا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەرۆکی فینلاند و سەرۆک وەزیری پۆڵەندا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پشتیوانیکردن لە لووتکەی سێ قۆڵی لە نێوان ئەمەریکا، ئۆکراینا و رووسیا.
بەرپرسانی ئەوروپا جەخت لەوە دەکەنەوە، هەر رێککەوتنێک پێویستە گەرەنتی ئاسایشی بۆ کیێڤ دابین بکات و دووپاتی دەکەنەوە، "رووسیا ناتوانێت ڤیتۆی هەبێت لەسەر ڕێگا، هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی ئۆکراینا بۆ یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment