تورکیا پێشوازی لە رێککەوتنی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و سەرۆکی ئازەربایجان بە نێوەندگیری ترەمپ لە کۆشکی سپی رێککەوتنی ئاشتیان واژۆ کرد. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە هەریەک بە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و سەرۆکی ئازەربایجان دەکات و پێشوازی و دڵخۆشی خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان هەردوو وڵات راگەیاند.

ئەمڕۆ دوووشەممە (18/ئاب/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، لەدوای (30) ساڵ لە ململانێ و گرژی لەنێوان ئازاربایجان و ئەرمینیا لە (8)ـی ئابی (2025)، لە nکۆشکی سپی بەبەشداری نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و ئیلهام عەلێڤ سەرۆکی ئازەربایجان و بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕێککەوتنی ئاشتیان واژۆ کرد و کۆتاییان بە ناکۆکی چەند ساڵە هێنا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی تورکیا، ئەردۆغان لە پەیوەندیەکەدا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کردووە بۆ رێکخستنی رێککەوتنایان لەگەڵ ئازەربایجان و پێشی راگەیاندووە، "رێککەوتنەکە زۆر گرینگە بۆ ئاسایشی ناوچەکە. هەروەها پێویستە هەنگاوی دیکە بنرێت بۆ ئاشتی هەمیشەیی لە نێوان هەردوو وڵات."

لە ڕاگەیێندراوەکە هاتووە، ئەردۆغان هەوڵەکانی خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆ بەردەوامی دانوستاندنەکانی پرۆسەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا ."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای رێککەوتنەکە پەیوەندی بە سەرۆکی ئازاربایجان دەکات و تاوتوێی پەیوەنییەکانی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەر لەو پەیوەندییەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پێشکەوتنانەی لە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەرمینیا و کۆتایهێنان بە گرژییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە.

ئەردۆغان پشتیوانییەکانی تورکیا بۆ ئازاربایجان دووپاتکردەوە و راشیگەیاند، رێککەتنەکە جێگەی دەستخۆشییە و ئاراستەیەکە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام بۆ ناوچەکە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا بە فەرمی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و کردنەوەی "رێرەوی زەنگەزوور". بەڵام ئەنقەرە لە پێناو بەرژەوەندی خۆی ناڕازییە لە کردنەوەی ئەو ڕێرەوە و ناوبردن بە ڕێرەوی ترەمپ. پێشیوایە ئەم هەنگاوە دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی واشنتۆن. چونکە هەر کاتێک پەیوەنیەکانی تورکیا لەگەل ئەمەریکا بپچڕێت ڕەنگە ببێتە هۆی فشار لەسەر بەرژەوەندییە ئابووریەکانیان لەگەڵ ئازەربایجان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین