پەرلەمانی تورکیا کارەکانی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (18/ئاب/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، لەدوای چەکدانانی پەکەکە حکومەتی تورکیا بەچڕی کاردەکات بۆ بەردەوامی پرۆسەکە و چارەسەری کێشەی چەند ساڵەی لەگەڵ پەکەکە، هەربۆیەش بەبەشداری (51) ئەندامی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا لە پەرلەمان کۆمسیۆنێکیان دامەزراند و تاوەکو ئێستا سێ کۆبوونەوە ئەنجامدراوە و بڕیارە ڕۆژانی (19-18)ـی ئاب کۆبوونەوەی چاوارەم بەرێوەبچێت.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوایکردووە سەبارەت بە پرسەکانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆن کۆببێتەوە. بەڵام ئەم داواکارییە نارەزایی هەندێک لایەنی لێکەوتەوە بەتایبەت جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە بە (11) ئەندام بەشدارە.
دوابەدوای جێبەجێنەکردنی داواکەی ئۆجەلان، دەم پارتی هەفتەی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە وەیسی ئاکتاش یەکێک لە دامەزرێنەری پەکەکە وەک نوێنەری ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی چوارەمی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بەشدار دەبێت.
هاوکات، وەیسی ئاکتاش ماوەی (31) ساڵە لە زیندانە، بەبیانووی ئەندامبوون لە رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و بەشداری چالاکییەکانی ئەو رێکخراوەی لە دژی سوپای تورکیا. ئەکتاش لە چەند زیندانێکی تورکیا ماوەتەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی یەکەمی ئاشتی لە نێوان ساڵانی (2015-2013) گواسترایەوە بۆ ئیمراڵی و لەوکاتەوە لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەمایەوە. لە (25)ـی تەمووزی (2025)، لە زیندانی ئیمراڵی ئازاد کرا.
هەرچەندە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) لەسەرەتای پێشنیارەکەی داوایکرد ئۆجەلان بێتە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی گرووپی دەم پارتی بانگەوازی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری لە پەکەکە بکات. ئەوکات ئەوانیش وەک هاوپەیمانی جمهور دەتوانن ئاسانکاری بکەن بۆ سوودمەندبوون لە "مافی هیوا" بۆ ئازاد بوونی. بەڵام پێشنیاری هاتنی ئۆجەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا ئاوا ئاسان نییە زۆرێک لە لایەنە سیاسیەکانی تورکیا نارازین و حکومەت بە سوکایەتیکردن بە خوێنی شەهیدەکانیان تۆمەتبار دەکەن. هەربۆیەش لە ئێستادا هاوپەیمانی جمهور پاشگەزبۆتەوە لە بڕیارەکەی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment