نەوشیروان عەبدولرەحمان: لە كوردستان (40) جۆر ماری جیاواز هەیە
چرا یاسین: نوچە نێت
نەوشیروان عەبدولرەحمان تەمەن (27) ساڵە، دانیشتووی قەزای دوکانە، ماوەی حەوت ساڵە، بە هەوڵی تاکە کەسیی خەریکی گەڕان و پەیداکردن و بڵاوکردنەوەی زانیارییە لە بواری مار و شێوازەکانی.
ئەم شارەزایەی بواری مار لە لێدوانیکی تایبەتدا بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، "هەر لەمنداڵیەوە حەز و خولیام لەسەر مار گرتن و مار بەخێوکردن و سەیر کردنی ڤیدۆی مار و ئەو بابەتانە بووە."
وەک ئەو ئاماژەی پێكرد ئەو شارەزابوونەی ئێستا هەییەتی بەرئەنجامی گەران و بەدواداچوونی خۆی بووە و هیچ جۆرە خولێكی نەبینیووە، چونکە هیچ كەس و لایەنێك وا نەبووە لە کوردستان کە شارەزابێت لە ماردا، "تەنیا خۆم بەدواداچوونم کردووە، لە گۆگڵ یوتوبدا بەدوایدا گەڕاوم و خۆم فێر کردووە، هاوکات کە مارێکم بینیوە خۆم پشکنینم بۆی کردووە تەنانەت ئەگەر مارەکە مردووش بووبێت هێناومە سەیرم کردووە."
لە بارەی مار و جۆرەکانی لە کوردستان ئەم شارەزایە دەڵیت، "لە کوردستاندا جۆری زۆر مار هەیە، بە نزیکەیی (40) جۆر ماری جۆراوجۆر و جیاواز هەیە، ئەوانەی زۆر کوشندەن واتا ماری ژەهراویمان هەیە، بەنزیکەی شەش بۆ هەشت حەوت جۆر ماری ژەهراوی هەن لە کوردستاندا، بەڵام ژەهرەکانیان کوشندە نییە، بۆ نموونە شینە مار، ساڵان خەڵکی دەیانگووت بەهەر کەسێکەوە بدات یەکسەر دەیکوژێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، ئەم مارە ئەگەر بە چۆلەکە و جرج و مشکەوە بدات شەلەلیان دەکات و دەیان کوژێت، بەڵام بۆ مرۆڤ بە و شێوازە نییە، تەنیا ئەگەر یەکێک کە بەسالاچوو بێت یان منداڵێکی ساوا یان نزیکە ساوا بێت، یان کەسیک نەخۆشی دڵی هەبێت، ئەوا بۆ ئەوانە مەترسی هەیە."
هاوکات گووتیشی، لە کوردستاندا ماری دەگمەنیش هەن و دەژیین، بۆ نموونە، "مارێکی خەت خەتە خەتێک رەش و خەتێک قاوەی لە (30) سانتیم زیاتر نابێت، لە دەڤەری دووکان هەیە، مارێکی جوان و سەرەنجڕاکێشە و لە وڵاتانی دیکەدا بوونی نییە."
لەگەڵ ئەوەی لە وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا سوود لە ژەهری مار وەردەگیرێت لە بواری دەرمانسازییدا و بە شێوەی دەرمان هاوردەدەکرێن بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بە گووتەی نەوشیروان عەبدولرەحمان تاوەکو ئێستا نەتوانراوە سوود لەم ژەهرانەی مار وەربگیرێت، چونکە هیچ کەس و لایەنێکی فەرمی جێگا و پێویستی بەردەستیان نییە و کەسیش ئاماژەی پێنەکردوە کە سوود لە ژەهری مار وەردەگرین، هاوکات دەڵیت، "خۆشبەختانە من توانیومە لە (کاژی مار) سود وەرگرم و زەیتی مار دروست بکەم کە بۆ کێشەکانی (قژ) بەکار دێت."
سەبارەت بە چالاکییەکانی لە سۆشیاڵ میدیادا نەوشیروان عەبدولڕەحمان دەڵیت، "دەمەوێت کە خەڵک هۆشیار بێتەوە و زانیارییان هەبێت سەبارەت بە ماری ژەهراوی و ماری بێ ژەهر لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆری خەڵکی لایان وابووە کە مار بەگشتی ژەهراویە و کوشندەیە، هەربۆیە تاوەکو ئێستا بە پێی توانام هەوڵم داوە خەڵک ئاگەدار بکەمەوە کە هەموو مارێک جێگای مەترسی نییە، پێویست ناکات هەموو مارێک بکوژین،
هاوکات لە ڕێگەی ڤیدیۆ و بڵاوکراوەکانمدا پێشانی خەڵکیم داوە کە "چۆن ماری ژەهراوی بناسنەوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕینمایم داوە کە لەگەڵ بەرکەوتەی ماری ژەهراوی چی بکەن و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە مارە بکرێت، کە ئەوەش ئامانجی سەرەکی منە."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment