زیلینسکی: داوای هاوكاریی سەربازی زیاتر لە ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "پابەند دەبین بەڕێککەوتن و کۆتایی هێنان بە جەنک". سەرۆکی ئەمەریکاش دەڵێت، "دانووستاندنەکان لەسەر رێککەوتن دەکەوێتە ئەستۆی سەرۆکی ئۆکراینا".

ڕۆژی سێشەممە (19/ئاب/2025) ماڵپەڕی (The hill) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ئامادە دەربکەوین بۆ رێککەوتنی ئاشتی، بەڵام بەبێ سازش کردن لەسەر دەستبەرداربوونی ناوچەیی یان سنووردارکردنی هاوپەیمانە سەربازی و ئەمنییەکان". 

سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، "ئێمە دەبێت هەموو ڕێوشوێنێکی ڕاست بگرینە بەر بۆ گەیشتن بە ئاشتی، سەرۆکی ئەمەریکا ڕازی بووە بە دابینکردنی چەکی ئەمەریکی بۆ ئۆکراینا بە مەرجێک هاوپەیمانەکانی تری ناتۆ خەرجیەکان بگرنە ئەستۆ".

زیلینسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا دووپاتیان کردەوە، "بەردەوام دەبن لە هەوڵدان و ڕێنمایی دان بۆ کۆتایی هێنان بە جانگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، هەروەها بۆ پرەنسیپەکانی دانووستاندنەکان". بەڵام جەخت دەکەنەوە لەوەی، "هیچ گفتوگۆیەکی ئاشتی فەرمی بەبێ ئاگربەست بەدی نایەت، هیچ سنوورێک نییە بۆ ڕێکخستنی ئاسایشی داهاتووی ئۆکراینا و زیادکردنی فشارەکان لەسەر پوتین بۆ بەهێزکردنی کیێڤ لە دانووستاندنەکاندا".

دوێنی دووشەممە (18-8-2025) کۆبوونەوەی لووتکە لە نیوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و سەرکردەکانی ئەوروپا ئەنجام درا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنین و هەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ کۆتایی هێنان بە جانگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا کە لە شووبانی (2022)وەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین