وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئامادەین ماڵه‌كه‌ی عەزیز گەردی بكڕینه‌وه
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (19/ئاب/2025) وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، "پێشنیازمان خسته‌ڕوو بۆ میراتگره‌كانی، ماڵه‌كه‌ی مامۆستای كۆچكردوو، بكڕینه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی میراتگره‌كان دابمه‌زرێن و وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت له كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌كه‌یدا خزمه‌ت بكه‌ن."
دەشڵێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه، بەهۆی ڕاجیایی، میراتگره به‌ڕێزه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد، بەڵام ئێمە وەک وەزارەت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو."
دەقی ڕوونكردنه‌وه‌كەی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان سه‌باره‌ت به پرسی كتێبخانه و دەستنووسەکانی مامۆستای كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردی:
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به چاودێری و ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له ساتی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردییه‌وه، له‌سه‌ر هێڵ بووین و هه‌موو هه‌وڵێكمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست ئه‌و به‌خششه گه‌وره‌یه بین، كه مامۆستای كۆچكردوو ژیانی بۆ ته‌رخان كردبوو له پێناو خزمه‌تكردنی وشه و كتێبخانه‌ی كوردی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تمان له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بریکاری وەزارەت، ڕاوێژکار و گوتەبێژ و بەرپرسی بەشی یاسایی وەزارەتمان، له‌سه‌ر هێڵ بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م میراتگره‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پارێزگاری له سامانی كولتووری به‌جێماوی مامۆستای كۆچكردوو، له خزمه‌تی ناوی به‌رز و دره‌وشاوی عه‌زیز گه‌ردی بین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وه‌زاره‌تمان ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ كڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانی كولتووری مامۆستا و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یادگارییه‌كانی مامۆستا. هه‌روه‌ها پێشنیازمان خسته‌ڕوو بۆ میراتگره‌كانی، ماڵه‌كه‌ی مامۆستای كۆچكردوو، بكڕینه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی میراتگره‌كان دابمه‌زرێن و وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت له كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌كه‌یدا خزمه‌ت بكه‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، بەهۆی ڕاجیایی، میراتگره به‌ڕێزه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد، بەڵام ئێمە وەک وەزارەت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، لەگەڵ نووسینگەی جەنابی سەرۆک وەزیران له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی میراتی ڕۆشنبیری و كولتووری و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، وه‌ك موڵكی گشتیی سه‌یریان بكرێت و مافی خاوه‌ندارێتی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ر له‌سه‌ر ناوی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی بپارێزرێن و حکومەت به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه كار ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی مافی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پاراستن و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان له پێناو سوودی گشتیی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تمان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی نووسینگه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌موو ڕێكارێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ کڕینەوەی سامانی کولتووری مامۆستا عەزیز گەردی لەپێناو خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو. داواكاریشین میراتگره به‌ڕێزه‌كان له ئاست به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه بێن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مامۆستای كۆچكردوو به چاپكردنی ده‌ستنووس و به‌رهه‌مه‌كانی شاد بێت و مافی میراتگرەکانیش پارێزراو بێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
19ی ئابی 2025
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment