قەتەر: پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە پەسەند بکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

قەتەر وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس جەخت لەسەر پێویستی، بەپەلە دەکاتەوە بۆ دانوستاندن بۆ ئاگربەست لە غەززە دوای ئەوەی حەماس وەڵامی ئەرێنی بۆ پێشنیارەکە دایەوە.

ڕۆژی سێشەممە (19/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، پێویستە بە خێرایی پێشنیاری ئاگربەست جێبەجێ بکرێت چونکە ئەگەر ئەم پێشنیارە بۆ شکستی هێنا ئەوا قەیرانەکە خراپتر دەبێت و هێشتا هیچ وەڵامێک لە ئیسرائیلەوە نەگەیشتووە.

قەتەر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکە بانگهێشتی نوینەری ئەمەریکای کردووە دوای ئەوەی حەماس ڕازی بووە بە خاڵەکانی پێشنیارەکان و پیویستە گفتوگۆی کۆتایی لەبارەی ئاگربەستەوە بکرێت.

لە لایەکی ترەوە، وەزیری دەرەوەی میسر دەڵێت، نوێنەری ئەمەریکا مانگێک لەمەوبەر لە دانووستاندنەکان کشایەوە و ڕایگەیاند، "حەماس بەرپرسیارانە هەلسوکەوت ناکات".

وڵاتانی ئوردن، ئیمارات و فەرەنسا لە ئاسمانەوە هاوکاری مرۆییان ڕەوانەی غەززە کرد، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی گەیاندنی هاوکارییەکانیان بەم شێوەیە بە مەترسیدار وەسف کرد، 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین