نوێنەری تایبەتی سكرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق: پێویستە بەغدا پابەند بێت بە دەستوورەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هیوای خواست حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەن بە ڕیککەوتن بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە جیاوازەکانی نێوانیان.

ڕۆژی سێشەممە (19/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد حەسەن، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی ئەرێنی هەیە لە نیوان سەرکردەکانی عێراق و کورد، دواتوانین بڵێین پەیوەندییەکان ئەرێنین".

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەشڵێت، "هیوادارم هەولێر و بەغدا بتوانن چارەسەرێکی باش بۆ ناکۆکییەکانی نیوانیان بدۆزنەوە".

محەمەد حەسەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی عێراق و پابەندبوون بە دەستوور لە هەموو بوارەکانەوە دەکەنەوە، هەلومەرجی ئێستا دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ پێشکەوتن.

گرنگە جەخت لەوە بکرێتەوە، چەندین پرسی ناکۆک هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە ئامانجیانە لە ڕێگەی گفتوگۆوە ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و بگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین