هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئاسیا بەرزبۆتەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئاسیا لە (2024) دا (70) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

ڕۆژی چوارشەممە (20/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کڕیارانی وڵاتانی ئاسیا خواستیان لەسەر کڕینی نەوتی عێراق زیاتر بووە، بە جۆرێک هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی ئاسیا لە (2024) دا (70) ملیار دۆلار بووە.

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، کڕیارانی وڵاتانی ئاسیا وەک چین، هیندستان و کۆریای باشوور، نەوتی عێراقیان بە بەهای (71) ملیار و (915) ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە.

ئامارەکان دووپاتی دەکەنەوە، لە (2023) دا (67) ملیار و (144) ملیۆن دۆلار بووە. وڵاتانی عەرەبی هاوردەکردنی (6) ملیار و (484) ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمەریکای باکوور (6.403) ملیار دۆلار هاوردە دەکات و ئەوروپای ڕۆژهەڵاتیش (565) ملیۆن دۆلاری هاوردە کردووە. 

لە ئامارە فەرمییە بڵاوکراوەکاندا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەفریقیا نەوتی عێراقی بە بەهای (50) ملیۆن دۆلار کڕیوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین