زێلینسکی سێ وڵات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پوتین دیاری دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا، ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لە زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا کرد، چاوەروان دەکرێت کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی ئەنجام بدرێت، لەوبارەیەوە سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، "دەکرێت لەگەڵ پوتین لە تورکیا یان ئوستراڵیا یاخود لە سوید کۆببینەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوویسیا لەچ وڵاتێک کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجام دەدەن گوتی، چاوەروان دەکەین کۆبوونەوەکە لە تورکیا یان لە سوید یانیش لە سویسرا بەرێوەبچێت و دڵنیام کۆبوونەوەیەکی دادپەروەرانە دەبێت.

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی دە ڕۆژی رابردوو لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەمان چەندین کۆبوونەوەی چڕ ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی دڵنیابین ئایا هاوپەیمانان چ جۆرە دڵنیاییەکی ئەمنی بە ئێمە دەدەن. 

سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ترەمپ زێلینسکی دەڵێت، "ئاماژەیەکی باش هەیە ئەمەریکا هاوشێوەی ماددەی پێنجی ناتۆ پشتیوانیمان بکات لەبارەی گەرەنتییە ئەمنیەکان و ئاماژەیەکی باشیش لەوبارەیەوە هەیە. دەشتوانم بڵێم باسمان لە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە یەکێتی ئەوروپا کردۆتەوە دەتوانین دووبارە لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆ بکەین."

سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، ئێمە ئامادەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕووسەکان. ئەگەر هاتوو ئەوان ئامادە نەبوون ئەوکات وڵاتانی ئەوروپا هۆشداری بە ئەمەریکا دەدەن و ئەو کات ئەمەریکاش کاردانەوەیەکی زۆر بەهێزی بەرانبەر بە ڕووسەکان دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین