داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەستیپێکرد و شارەکە چۆڵ دەکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل یەکەم قۆناغی داگیرکردنی کەرتی غەززەی دەستیپێکرد. لەدوای ئەو داگیرکارییە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكی فەلەستین شارەکە چۆڵ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لەدوای هێرشە موشەکییەکانی چەندین ڕۆژەی رابردوو لەلایەن سەربازانی ئیسرائیل. سوپا بڕیاریدا بنکەیەکی سەربازیی لەنێو شاری غەززە دابمەزرێنێت کە بە ملیۆن فەلەستینی تێدا نیشتەجێیە.

لەدوای بڕیاری داگیرکردنی تەواوی غەززە لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدای لەو بڕیارە دەدات و رایگەیاند، "پێویستە سەرلە نوێ ئاگربەستی هەمیشەیی رابگەیێندرێت، دەبێت رێگری لە و وێرانکارییە و هێرشە بگیرێت کە دەبێتە هۆی مردنی هەزاران کەس."

سوپای ئیسرائیل سەرەرای ئەوەی لەلایەن  وڵاتانی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەکەن، بەڵام بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پیلانەکەی و لەئێستادا یەکەم هەنگاوی هێرشی زەمینی دەستپیکردووە و بەهۆیەشەوە بە هەزارەها هاووڵاتی فەلەستینی کۆچ دەکەن بۆ دەرەوەی شارەکە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن کابینەی حکومەتی ئیسرائیل پیلانی داگیرکردنی کەرتی غەززە پەسەند کرا. وەزیری بەرگریی ئیسرایتلیش لە (19)ـی ئاب ئەم داگیرکارییەی پەسەند کرد. چاوەروان دەکرێت ئەم هێرشە زەمینییە ببێتە کۆمەڵکوژییەکی نوێ لەم غەززە.

      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین