سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەکات تورکیە

نوچە نێت

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات. بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند، هەردوولا پەیوندیەکانی تورکیا و فەرەنسا و پرۆسەی ئاشتی ئۆکراینا و ڕووسیا و بەتایبەت دۆخی ئێستای غەززە و چەندین پرسی ناوچەیی و جیهانیان تاوتوێ کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (حوریەت) بڵاویکردەوە، لەلایەن سەرۆکایەتی فەرەنساوە پیوەندییەکی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر چەند پرسێک ئەنجامدار.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی  بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا ئەردۆغان لەو پەیوەندییە جەختی لە نیاشندانی هەوڵەکانی تورکیا کردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتیەکی دادپەروەرانە لەنێوان ئۆکراینا و فەرەنسا. هەروەها راشیگەیاندووە کە تورکیا لە نزیکەوە چاودێری پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەلاسکا دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میوانداریکردن و هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرکردە باڵاکانی رووسیا و ئەمەریکا و ئۆکراینا دووپاتکردەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە کە تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کە لەئێستادا کارەساتێکی مرۆیی ئەنجامدەدرێت لەو شارە و هەر بۆیە پێویستە رێگری لە لەشکرکێشی ئیسرائیل بگیرێت بۆ داگیرکردنی تەواوی غەززە.

هەر لەو پەیوەندییە سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پەرەوپێشبردنی پەیوەنییەکانی تورکیا و فەرەنسا لەداهاتوو زۆر گرینگە. بەتیبەت لە کەرتەکانی پیشەسازی بەرگریی و چەندین بواری دیکە. پێویستە هەنگاوی دیکە بنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوندیەکانی هەردوو وڵات.

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین