تورکیا بۆ جاری دووەم میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ دەکات تورکیە

نوچە نێت

تورکیا لە دوای ساڵی (2004)، دووەم جارە میواندارای کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ دەکات. بڕیارە کۆبوونەوەکە لە (8-7)ـی تەمووزی ساڵی (2026)، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەرێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاویکردەوە. سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند ساڵی داهاتوو تورکیا میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی سەرۆک و هاوپەیمانانی ناتۆ دەکات.

مارت ڕوت، سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە ماڵپەڕی فەرمی ناتۆ رایگەیاند، بڕیارە (8-7)ـی تەمووزی ساڵی (2026)، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ بەرێوەبچێت لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.

سکرتێری گشتی ناتۆ لە بەیاننامەکەدا تێیدا سوپاسی تورکیا دەکات بۆ پێشوازی و میوانداری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ و دەڵێت، "تورکیا نزیکەی (70) ساڵە هاوپەیمانی ناتۆیە و بەردەوامە لە پارێزگاریکردنی ئاسایشی هاوبەشکانی. لە کۆبوونەوەی داهاتوو بەیەکەوە بەردەوام دەبین لە دەسەتەبەرکردنی ئاسایشی هەموو هاوپەیمانەکانمان."

جێگەی ئاماژە پیدانە، ساڵانە سەرکردەکانی هاوپەیمانی ناتۆ کۆدەبنەوە، تورکیا دووەم جارە میوانداری ئەم کۆبوونەوەیە دەکات. هەروەها لە ساڵی (2004) لە ئەستەمبۆڵ میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆی کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین