هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا لاواز دەبێت
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (21/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی، پێکدادانە چڕەکانی نێوان سوپای ئۆکراینا و رووسیا بەردەوامیان هەیە.
هاوکات میدیای فەرمی رووسیا بڵاویکردەوە، چەندین هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە، هێزەکانی رووسیا لە یەک ڕۆژدا (217) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان کۆنتڕۆڵ کردووە، هێزەکانی رووسیا ئۆپراسیۆنێکی شەوانەیان ئەنجامداوە کە (574) فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و (40) مووشەک تێیدا بەشداربووە.
ئەم پێدکانانەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە ئەلاسکا کۆبووەوە، هەروەها ڕۆژی دووشەممە (18-8-2025) لە کۆشکی سپی لە ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و سەرکردەکانی ئەوروپا ئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان هەردوو ولات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment