ئەمریکا ڕاپۆرتى ئێران دەربارەی ڕێککەوتن لهسهر ئاڵوگۆڕی زیندانیان ڕەت دەکاتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە سێی ئایاری ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ئەخبار ئێمروز" بڵاوی کردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، "بەو جۆرەی ڕامانگەیاندووە، ئێمە بەردەوام دۆسیەی هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراو یان ونبووی ئەمریکامان خستووەتە ڕوو. تا کاتێ ئەو کەسانە نەگەڕێنەوە ناو خێزان و کەسوکاریان دەست لە هەوڵەکانمان هەڵناگرین".
ڕۆژی یەکشەممە دووی ئایار، دەنگ و ڕەنگی ئێران بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نهێنی ڕایگەیاند ئێران و ئەمریکا دەربارەی ئاڵوگۆڕی چەند زیندانیێک گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لە ڕاپۆرتەکەی دەنگ و ڕەنگی ئێراندا ئاماژە بەوە کرا کە بەریتانیا بە مەبەستی ئازادکردنی "نازەنین زاغری ڕتکلیف"، هاووڵاتی ئێرانی- بەریتانیی، بڕی ٤٠٠ ملیۆن پاوەندی بە دەوڵەتی ئێران داوە. دەگوترێ بەریتانیا ئەو بڕە پارەیە بە ئێران قەرزدارە.
هەر بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئازادکردنی هەفت ملیۆن دۆلار لە دارایی دەستبەسەرداگیراوی ئێران بەشێکە لە ڕێککەوتنەکەی تاران لەگەڵ واشنتۆن.
لە ڕاپۆرتەکەی دەنگ و ڕەنگی ئێراندا هاتبوو، "ئەمریکییەکان ڕێککەوتوون لە بەرانبەر ئازادکردنی چوار سیخوڕی ئەو وڵاتە کە بەشێک لە حوکمی زیندانەکەیان لە ئێران تێپەڕاندووە، حەوت ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران کە دەستی بەسەردا گیراوە ئازاد بکەن و چوار هاووڵاتی ئێران کە لە بواری پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا چالاکییان کردووە ڕادەستی ئێران بکرێنەوە".
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ناوی ئەو زیندانییە ئێرانیانە نەکراوە کە بڕیارە ئازاد بکرێن. هەروەها ناوی ئەو "سیخوڕە ئەمریکییانە" کە بڕیارە ئازاد بکرێن ئاشکرا نەکراوە.
خاتوو "نازەنین زاغری ڕتکلیف" هەفتەی ڕابردوو لە دووەمین دۆسیەی دادوەری خۆیدا حوکمی یەک ساڵ زیندان و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵاتی بەسەردا سەپا. زاغری تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە تۆمەتی "سیخوڕی" لە زینداندا بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment