کچێکی سیانزەساڵ کوژرا هەواڵ
تەمەنی سیانزە ساڵە، بەڵام بە بیانووی شەرەف لە لایەن کەسوکارییەوە دوای ئەشکەنجەدان دەکوژرێت.

ڕۆژی ( 20/ئاب/2025) کچێکی سیانزە ساڵ دوای بەستنەوەی دەست و قاچی و ئەشکەنجەدان لە لایەن باوک و برایەکییەوە دەکوژرێت.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی نەجەف بە ڕاگەیاندنەکانی راگەیاندووە، تەرمی کچێکی سیانزە ساڵ هێنراوە بۆ نەخۆشخانە، کە نیشانەی ئەشکەنجەدانێکی زۆر بە جەستەیەوە بووە، هەروەها دەست و قاچیشی بەستراوەتەوە. 

بە پێی زانیارییەکان، ئەم کچە تەمەنی سیانزە ساڵە، دوای ئەوەی باوک و براکانی تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک دەدەنە پاڵی، دەست و قاچی دەبەستن و ئەشکەنجەی دەدەن، دواتر دەیکوژن. ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم تاوانە لە لایەن پۆلیسی نەجەفەوە کراوەتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین