کۆمپانیای هانت ئۆیلـی ئەمەریکی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

کۆمپانیای هانت ئۆیلی ئەمەریکی ڕایگەیاند، بە زووترین کات دەست بە کارەکانیان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەكەنەوە.

ڕۆژی شەممە (23ـ/ ئاب/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی کۆمپانیای هانت ئۆیلـی ئەمەریکی ڕایگەیاند، دوای نزیکەی مانگێک لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان، دەست بە کارەکانمان دەکەینەوە لە هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی کۆمپانیاکە دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێبکاتەوە لە کێڵگەی نەوتی باعەدرێ کە دەکەوێتە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.

دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمپانیای هانت ئۆیل دوای ڕاگەیاندنێکی هاوشێوە دێت کە کۆمپانیای (DNO )ـی نەرویجی ڕایگەیاندبوو کە دەستدەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.

جێگەی ئاماژەپێدانە، هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان ڕێژەکە نزیکەی (140) هەزار بۆ (150) هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین