شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و پرسە گرنگەکان سەبارەت بە ناردنی مووچەی هەرێم تاوتوێ بکرێت.

ڕۆژی شەممە (23ـ/ ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی گواستنەوەی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنی نەوت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان (120) ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی کۆکراوەی مانگی حوزەیرانی تەرخان کردووە و ئامادەیە بۆ گواستنەوەی بۆ سەر حسابی بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە لقی بانکی ناوەندی هەولێر. 

بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت.

تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە، دوای چەندین سەردان و گفتوگۆ بڕیارە بە مەرج مووچەی مانگی حوزەیران لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین