ئەمەریکا: سزاكانمان لەسەر توركیا بەردەوام دەبێت تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی تورکیا بۆ نێو بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) رایگەیاند، “تاوەکو ئێستا هیچ گۆرانکارییەک لە هەڵوێستی واشنتۆن بەرامبەر تورکیا نەگۆراوە” ئەمەیش دوای ئەوەی ئەنقەرە سیستەمی بەرگریی مووشەکی (ئێس 400)ـی لە رووسیا کڕی بەهۆیەشەوە سزاکانی بە سەر تورکیا دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە (23/ئاب/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، حکومەتی ئەمەریکا هەڵوێستی نەگۆراوە بەرامبەر بە گەرانەوەی تورکیا بۆ نێو بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35).

بەگوێرەی هەواڵێکی یورۆنیوز، لە کۆنگرەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، كە لە  (40) کەس پێکهاتبوو، نامەیەکیان ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە و داوا دەكەن، رێگری لە تورکیا بکەن کە بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا و سیاسیەتەکانی ئاسایشی ئەمەریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش سەبارەت بەو داواکارییەی نوێنەرانی ئەنجومەن  دەڵێت، "لە رابردوو هەڵوێست و نارەزاییمان بە ئەنقەرە گەیاندووە لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکی (ئێس 400). هەنگاوەکانی ئێمە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سزاکانی (CAATSA) بەسەر تورکیا بەردەوام دەبێت."

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا لەدوای کڕینی سیستەمی بەرگریی مووشەکی (ئێس 400)ـی لە رووسیا، لەلایەن ئەمەریکاوە سزای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی وڵاتەکەی بەسەر تورکیا سەپاند و ئەنقەرەشی لە بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی (ئێف 35) دوورخستەوە. هەرچەندە ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵی هەڵگرتنی سزاکان دەدات بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەم هەواڵە تورکیا بێهیوا دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین