زیلینسکی لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینادا: داگیركارییەكان نامانەوەستێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینا، سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، هیچ داگیرکارییەک ناتوانێت ئامانجەکانمان بوەستێنێت و بەردەوام دەبین.

ڕۆژی یەکشەممە (24/ئاب/2025) ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ئێمە جارێکی تر پێکەوە تەنها مەسەلە کاتە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان، بە دڵنیاییەوە ناوچە داگیر کراوەکان لەگەڵ بەشەکانی تری وڵاتدا یەک دەگرنەوە".

زیلینسکی لە (34)مین ڕۆژی سەربەخۆیی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "مۆنۆمێنتی سەربەخۆیی لە کیێڤ وەک هێمای هێز و خۆڕاگری گەلە".

سەرۆکی ئۆکراینا دووپاتی دەکاتەوە، مۆنۆمێنتەکان وەبیر هێنانەوەن، هیچ مەودایەک ناتوانێت بمانگۆڕێت، گەلەکەمان لێرەن و هیچ داگیرکاریەکی کاتی کاریگەری نابێت لەسەریان، چونکە لە کۆتاییدا دابەشبوونی نێوان ئۆکرایناییەکان نامێنێت و یەکدەگرینەوە.

لە ماوەی نێوان جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، ئۆکراینا بەردەوام ڕایگەیاندووە کە هەرگیز دان بە داگیرکردنی خاکەکەیدا نانێت و زۆرینەی وڵاتان دان بە سنوورەکانی ئۆکراینا دەنێن وەک ئەوەی لە (1991) دامەزراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین