سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: سه‌ید كاكه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانى له‌پێناوى وڵاته‌كه‌یدا یادى به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ یەكشەممە (24/ئاب/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بۆ بنەماڵەی پێشمەرگە و سیاسەتمەدار سەید كاكە دەڵێت، "به‌ خزمه‌ت و خه‌بات و تێكۆشانى له‌پێناوى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا، به‌ دڵسۆزى و نیشتمانپه‌روه‌رى و ئه‌و ڕه‌نجه‌ى بۆ دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ی كێشا."

 

دەقی پرسەنامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

بۆ كۆچى دواییى پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رى دێرینى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه‌، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوخه‌بات و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه‌، به‌ خزمه‌ت و خه‌بات و تێكۆشانى له‌پێناوى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا، به‌ دڵسۆزى و نیشتمانپه‌روه‌رى و ئه‌و ڕه‌نجه‌ى بۆ دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ی كێشا، هه‌میشه‌ یادى به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/8/24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین