هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەخنە لە هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی دەگرێت تورکیە

نوچە نێت

تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی رەخنە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی دەگرێت و دەڵێت، "لە (25)ـی تەمووزەوە کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەمیکردووە. ئایا ئێوە دەرگاکانی ئیمراڵی بەچی دەزانن؟ مانگێک دەیکەنەوە و مانگێک دایدەخەن. ئایا ئێوە بەمشێوەیە خۆتان بە خاوەنەی پرۆسەی ئاشتی دەزانن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/ئاب/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارە بە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی نیگەرانییەکانی خۆی لە کۆبوونەوەیەک لە شاری وان  راگەیاند و دەڵێت، "ئایا ئێوە بەمشێوەیە ئاشتی بە دەست دەهێنین؟ دەرگاکانی ئیمراڵی مانگێک کراوەیە و مانگێک داخراوە. بەمشێوەیە ناتوانرێت سوود بە پرۆسەی ئاشتی بگەینن."

بەکرهان ئاشکرای دەکات، لە (25)ـی تەمووزەوە سەردانیەکانی شاندی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کەمیکردووە و بە دەسەڵات دەڵێت، "ئایا ئێوە بەمشیوەیە خزمەت بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی دەکەن و خۆتان بە خاوەنی پرۆسەکە دەزانن؟ ناکرێت سەردانییەکان بۆ لای ئۆجەلان پەکبخرێت."

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەو ئۆپەراسیۆنانە کرد کە بەرامبەر بەسەرۆکی شارەوانی پارتەکەیان ئەنجام دەدرێت و دەڵێت، "ئێمە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنانەین بەرامبەر سەرۆکی شارەوانییەکانی ڤان و ئیستەنبۆڵ و ئەدەنە ئەنجام دەدرێت. پێویستە ئەو ئۆپەراسیۆنانە ڕابگیرێت. پێویستە ئەو ئیرادەیەی لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراوە بگەرێنەوە شوێنی خۆیان."

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەبەردەوامی کارەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، لەئێستادا چوارەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆن بەرێوەچوو. دەم پارتی دەڵێت بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە پێویستە سەردانییەکانی ئیمراڵی بەردەوام بێت.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین