ئوستراڵیا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێران داخست
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (26-8-2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی ئەلبانێز، سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا ڕایگەیاند, حکومەتی ئێران دەستی هەبووە لە دوو هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی جووەکانی وڵاتەکەمان، بۆیە باڵیۆزی ئێرانمان لە وڵاتەکەمان دەرکرد و باڵیۆزخانەی ئوستراڵیا لە ئێران داخرا.
ئەلبانێز دەشڵێت، دوو هێرشی تیرۆریستی لە دژی کنێسەی ئاداس ئیسرائیل لە مێلبۆرن و ڕێستورانتی لوئیس کانتینێنتال لە سیدنی، دەستدرێژیی زۆر مەترسیدار بوون کە ئێران دەستی تێدا هەبووە، هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، "ئەگەری زۆرە ئێران کردەوەی هێرشبەرانەی مەترسیداری زیاتری لە ناو خاکی ئوستراڵیادا ئەنجام دابێت".
سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا ڕاشیدەگەیێنێت، حکومەتی وڵاتیان یاسایەک پەسند دەکات بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت و باڵیۆزخانەی ئوستراڵیا لە تاران داخراوە و سەرجەم کارمەندەکانی بۆ وڵاتێکی دیکە گوازراونەتەوە.
بە گوتەی سەرۆک وەزیرانی ئوستراڵیا، هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە تەنیا دوو ئامانجیان هەیە لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوانیش بریتین لە، ویستی وەستاندنی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەویستنی تەشەنەکردنی هیچ ململانێیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئوستراڵیا.
لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، ئەمە یەکەم جارە باڵیۆزێک لە ئوستراڵیا دەردەکرێت، ئەلبانێز هۆکارەکەی بۆ "کردەوە قەبوڵنەکراوەکانی ئێران" گەڕاندەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment