ئەردۆغان بۆ كوردی سووریا: ئەوەی ڕوو لە ئەنقەرە و شام بکات براوە دەبێت تورکیە

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا سەبارەت بە دۆخی سووریا رایگەیاند، "تورکیا زامنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیری و سەلامەتی کورد و هەموو نەتەوەکانی دیکەی برا سووریەکانمانە، ئەوەی ڕوو لە ئەنقەرە و شام بکات براوە دەبێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (26/ئاب/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا بەبۆنەی ساڵیادی (904) ساڵەی سەرکەوتن بەسەر شەڕی مەلازگریت وتارێکی لە پارێزگای موش لە باکووری کوردستان پێشکەش کرد و گوتی، "تورکیا زامنی ئاسایش و ئارامی کوردەکانە لە سووریا."

ئەردۆغان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا رایگەیاند، "پیشکەوتنێکی باشمان لە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەدەستهێناوە، ئەو دیوارە ناتەباییەی لە نێوان تاکەکانی میللەتەکەمان دروستکرا بوو روخاندمان و سەرەرای هەموو ئەململانێ و تێکدانی پرۆسەکە سوپاس بۆ خوا توانیمان بەردەوامبین لە کارەکان."

سەبارەت بە دۆخی کوردانی سووریا سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، "هەرکاتێک شمشێر لە بەرگرکەی دەهێندرێتە دەرەوە ئەو کات هیچ بوارێک بۆ قەڵەم و گفتوگۆ نامێنێت، بۆیە ئەرکی تورکیایە هاوشێوەی نەتەوەکانی دیکە مافی کورد و ئاسایش و ئارامی براکانمان لە سووریا بپارێزین. ئەوەی ڕوو لە ئەنقەرە و شام دەکات براوە دەبێت."      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین