ڕووسیا دژی هەوڵەكانی ئەوروپا بۆ پشیتوانی كردن لە ئۆكراینا دەوەستێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کرملین ناڕەزایی خۆی دەرببڕیت بەرامبەر پێشنیارەکانی ئەوروپا سەبارەت بە گەرەنتی ئاسایشی بۆ ئۆکراینا و لە ڕیگەی وتەبێژەکەیەوە ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە (27/8/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) ڕایگەیاند، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند، "رووسیا بوونی هیچ هێزێکی ناتۆ لەسەر خاکی دراوسێکەی قبوڵ ناکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەوڵی زۆری داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراینا و هیوادارین بەردەوام بێت".

گوتەبێژی کرملین دەشڵێت، "گەیشتنی هێزەکانی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا یەکسانە بە بوونی ناتۆ لەم وڵاتانە، رووسیا هەر لە سەرەتاوە هەموو ئەم هەوڵانەی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئۆکراینا بۆ ئاسانکاری و گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی، هەوڵ دەدەن گەرەنتی بۆ ئۆکراینا بونیادبنێن.

رووسیا لە زاری وتەبێژەکەیەوە دەڵێت، وڵاتەکەمان هەڵوێستێکی نەرێنی هەیە بەرامبەر ئەم گفتوگۆیانە، چونکە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا دەبێت بەشێک بێت لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی.

دەربارەی کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی رووسیا کە لەم مانگەدا لە ئالاسکا بەڕێوەچوو پێسکۆڤ دەڵێت، "زۆر گرنگ سوودبەخش بوو". هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "دانوستاندنکارانی ئاشتی رووسیا و ئۆکراینا لە پەیوەندیدان".

لە دوایین پێشهاتدا دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا هێز لە ئۆکراینا بڵاو ناکاتەوە وەک بەشێک لە هەر گەرەنتییەکی ئەمنی داهاتوو و ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی تری ئەمەریکا هەیە وەک پشتیوانی ئاسمانی و هەواڵگری

رووسیا، ئۆکراینا، ئەوروپا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین