وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی وەڵامی ناتانیاهۆ دەداتەوە تورکیە

نوچە نێت

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "دان بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەنێین، كە لەلایەن تورکەکانەوە ئەنجامدراوە"، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "ناتانیاهۆ و حکومەتەکەی دەیانەوێت بەو پروپاگەندانە هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە دەدەن کە لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامی دەدەن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئاب/2025) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە ساڵی (1915) کە لەلایەن تورکەکانەوە کۆمەڵکوژکراون گوتی، وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دان بە جینۆسیاسی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکەکانەوە دەنێم.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی وەڵامی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەداتەوە دەڵێت، "لێداونەکانی ناتانیاهۆ سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی (1915) هەوڵێکی سیاسیە و دەیەوێت پێشێلی کارەساتەکانی رابردوو بکات."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تاوان و جینۆسایدەی ناتانیاهۆ و حکوموتەکی ئەنجامی داوە دژ بە گەلی فەلەستین دەیەوێت پەردەپۆشی بکات. لەکۆتایدا بەهۆی تاوانەکانیان دادگایی دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، سەرکۆنەی ئەو لێداوانە دەکەین و ڕەتیدەکەینەوە، هەرگیز لەگەڵ ڕاستییەکانی مێژوو و یاساکان ناگونجێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە جەنگی جیهانی یەکەم ئەرمەنەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆسیاید بوونەوە. بەڵام تورکیا تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە، هەروەها وڵاتانی نێودەوڵەتیش ناساندنی ئەو پرسە وەک فشارێک لە دژی تورکیا بەکار دەهێنن. لەرابردووش حوکمەتی ئیسرائیل ئەو پرسەی خستبووە نێو بەرنامەی کاری، بەڵام بەهۆی زیان گەیاندن بە پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی دۆسیەکەی داخست. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین