ڕۆژنامەنوسێکی تورک: ئەگەر هەسەدە لەگەڵ سووریا ڕێکنەکەوێت تورکیا ئۆپەراسیۆن لە دژیان ئەنجام دەدات تورکیە

نوچە نێت

عەبدوڵقادر سێلڤی سەرنووسەری ڕۆژنامەی حووریەت رایگەیاند، وتارەکەی دوێنێی ئەردۆغان بۆ کوردانی سووریا ئاماژەیەک بوو بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسۆن لە سووریا و دەشڵێت، "ئەگەر هاتوو هەسەدە رێککەوتن لەگەڵ سوپای سووریا نەکەن، تورکیا بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ئۆپەراسیۆن لەو شوێنانەی ژێر دەستی هەسەدە ئەنجام دەدات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ئاب/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکە لە نوسینێکیدا رایگەیاندووە، "ئەردۆغان لەوتارەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی (904) ساڵەی سەرکەوتن بەسەر شەڕی مەلازگریت پەیامی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئاراستەی یەپەگە کرد کە نایانەوێت چەک لە سووریا دابنێن و لەگەڵ سوپای سووریا یەکبگرنەوە."

سێلڤی ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک کوماری تورکیا دەکات کە رایگەیاندبوو، "هەرکاتێک شمشێر لە بەرگەکەی دەهێنرێتە دەرەوە ئەو کات هیچ بوارێک بۆ قەڵەم و گفتوگۆ نامێنێت." دەشڵێت، "ئەنقەرە درێخی ناکات لە هەڵبژاردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە سووریا. ئەگەر یەپەگە نزیک نەبێتەوە لە چەکدانان، ئەوکات حکومەتی نوێی سووریا و عەشیرەتەکانی ئەو ناوچانە و سوپای سووریا بە هاوکاری تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوچەکە ئەنجام دەدەن و ئەردۆغانیش بەڕوونی ئاماژەی بەوەکرد."

ڕۆژنامەنووسەکە ئاشکرای دەکات، ئەگەر تاوەکو ئێستا تورکیا ئارامی گرتووە لە پێناو زیان نەگەیاندن بە پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر بووە. ئەگەرنا ئەردۆغان چاوەروانی ئەوەناکات تەنیا پەیامێک بنێرێت بۆ ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووریا دەربکات."

هەروەها سێلڤی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە پەیامێکی گرینگە بۆ گروپەکانی پەکەکە و یەپەگە. سەرەرای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکانیان یەپەگە نارازییە تێکەڵی سوپای سووریا بێت. ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، یەپەگە ماوەیەکە بەدوای سەرۆکێکی دیکە دەگەرێت و کاری هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن. ئیسرائیلیش هەوڵدەدات دۆخی سووریا تێکبدات، لە باشوور دروزەکان و لە باکوور پەیەگە بەکاردێنێ. لەمەوبەدوا سەیر دەکەین ئایا بزانین سەرۆکی نوێی هەسەدە رزگاریان دەکات؟". 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین