ئیسرائیل چەند شوێنێکی باشووری لوبنانی کردە ئامانج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیان کردە سەر باشووری لوبنان. گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هێرشەکە پشڕاست دەکاتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025-8-28) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین شوێنی لوبنانیان کردە ئامانج و هێرشی ئاسمانییان لە سەرانسەری باشووری لوبنان ئەنجام دا. 

وەک میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردووەتەوە، هێرشەکان کاریگەری کردۆتە سەر بەرزاییەکانی جەبوور و دەوروبەری چەند شارۆچکەیەک و ڕێڕەوی ڕووبار و لە هێرشەکاندا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکار هێندراون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان تا ئێستا هیچ ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی زیانەکان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج". 

ئەگەرچی لە (27) ی تشرینی دووەمی (2024)رەوە ئاگربەستی فەرمی لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا هەیە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو ئێستا زیاتر لە (4,800) پێشێلکاری لەلایەن ئیسرائیلەوە تۆمار کردووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە (235) هاووڵاتی و برینداربوونی (480) هاووڵاتی.

ئیسرائیل، حیزبوڵڵا، هێرش

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین