کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای لێكۆڵینەوە لە پەیوەندیی نێوان تورکیا و حەماس دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (30/ئاب/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای هەموارکردنەوەی چەند یاسایەک سەبارەت بە رێگەپێدانی بەرگریی کە بودجەکەی لەلایەن ئاسایشی ئەمەریکا دابیندەکرێت کە پەیوەستن بە تورکیا، پێشنیارەکانیش مەترسیەکانی دەستوەردانی تورکیا لە ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەخات.
دان گۆڵدمان و جۆش کۆتهایمەر نوێنەری دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا پێشنیارەکانیان خستۆتەڕوو و داوادەکەن پێداچوونەوە بە سێ تەورە لەگەڵ تورکیا بکرێت کە بریتین لە قەدەغەکردنی چەکی ئەمریکا بە تورکیا، پێداچوونەوە بە مەترسییە ئەمنییەکان و دەستدرێژیی تورکیا بۆ سەر قوبرسی باشووری یۆنان و لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و حەماس.
ئەو پێشنیارانەی کۆنگرێس پێویستە لەلایەن هەواڵگری و وەزارەتی بەرگری و گەنجینەی ئەمەریكا لە ماوەی (120) ڕۆژ ڕاپۆرتێک و یاسایەک دەربکەن، بۆ پێداجوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئەو سێ خاڵەی ئاماژەیان پێکردووە.
کۆتهایمەر ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، دەبێت فشارەکان لەسەر تورکیا زیاتر بکرێت. پێویستە ئەمەریکا وەک هاوپەیمانییەک رێگریی لەو دەستدرێژیانەی تورکیا بگرێت.
ئەو ئەندامە ئاماژە بەوەش دەکات، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتیوانی گروپە تیرۆرستییەکانی وەک حەماس دەکات. هەروەها نزیک بوونەی لە پوتینێکی دیکتاتۆر و هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات."
هۆکارێکی دیکەی گۆرینی چەند یاسایەک بۆ رێگریکردن لە تورکیا هاوپەیمانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و یۆنانە لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆرستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و یاساکانی هاوپەیمانی ئاسایشی سنوورە دەریاییەکانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment