کچە کوردێک بووە پاڵەوانی عیراق هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچە یاریزانێکی کوردستانی باشور، ناوی چووە مێژوو-و بووە پاڵەوانی عیراق، دوای ئەوەی لەگەڵ سێ یانەی جیاواز بەشداری لە یاری کرد.

ڕۆژی (30/ئاب/2025) دەشنێ قاسم ژنە یاریزانێکی تۆپی بالە توانی لەگەڵ سێ یانەی جیاوازی کوردستان، ببێتە پاڵەوانی عێراق ناوی چووە مێژووەوە.

ڕۆژی 29ی ئاب، دەشنێ قاسم لەگەڵ یانەی سەنحاریب بووە پاڵەوانی خولی عێراق، بەوەش توانی لەگەڵ سێ یانەی جیاوازی کوردستان، ئەوانیش یانەکانی “ئەکاد، سەنحاریب و ئافرۆدێت، ببێتە پاڵەوانی عێراق و ناوی چووە مێژووەوە.

دەشنێ قاسم، جگە لە پیشەکەی وەکوو یاریزان، لە دواناوەندیی ڕێوانی کوڕان لە سنووری پەروەردەی کۆیە مامۆستایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین