ئیسرائیل کوژرانی ئەبو عوبەیدەی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی باڵی سەربازیی حەماس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/8/31) یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند. "ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی حەماسی تیرۆریست لە غەززە کوژرا".

کاتز پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی باڵی سەربازیی حەماس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەبو عوبەیدە لە غەززە بە ئامانج گیراوە، بەڵام کوژرانی باس نەکردبوو.

تاوەکو ئێستا چەکدارانی حەماس هیچ لێدوانێکی فەرمی یاخود بەیاننامیەکیان لە بارەی کوژرانی ئەبو عوبەیدە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین