ژمارەی گیان لە دەستدان لە فەڵەستین بەردەوام لە زیادبووندایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی (90) فەڵەستینی لە غەززە کوژراون، سەدان بریندار بوونە بەهۆی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و تا دێت قەیرانی مرۆیی قووڵتر دەبێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/8/31) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی چەندین سەرچاوەی جیاواز ژمارەی گیان لە دەستدان بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە لە غەززە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ (63) هەزار و (459) هاووڵاتی بەرزبۆتەوە و (160) هەزار و (256) هاووڵاتیش بریندار بوون. هاوکات دووپاتی دەکاتەوە لەم ڕێژەیە (2,248) یان کوژراو و زیاتر لە (16,600) بریندارن هەن و زۆرترینیان ئەوانەن کە داوای یارمەتی خۆراک دەکەن.

هاوکات ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستینی هۆشداری دەدات و دەڵێت، "منداڵان لە غەززە ناچنە قوتابخانە بەڵکو بەدوای سەلامەتی دەگەڕێن، پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانکردنیان نییە، هاووڵاتیانی غەززە بێبەشن لە ئاو و خۆراک".

لە لایەکی ترەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشڕەوی کردنی زیاتر بۆ ناو شاری غەززە کە ئێستا بە ناوچەی شەڕی مەترسیدار ناودەبرێت، هەمووان ئەو ڕاستییە ئاشکرایە دەزانن کە چۆڵکردنی غەززە ئاوارەبوونی فراوان، مەترسیدار و قورس دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین